نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوت
ڕاچڵه‌كین-
هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوت یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی زیاتر له وه‌رزی هاویندا ڕوده‌دات ئه‌ویش دوای چونه ده‌ره‌وه‌یه له شوێنێكی گه‌رم بۆ شوێنێكی سارد و نیشانه‌كانی زۆر و جیاوازن و چه‌ندین نیشانه له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو ده‌رده‌كه‌وێت.
پزیشكێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت دكتۆر عه‌تیه سادق باس له‌وه ده‌كات هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوت نیشانه‌كانی نزیكه له هه‌وكردنی دیكه و به‌مه‌ش نه‌خۆش ناتوانێت هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بزانێت.
ئاره‌زووكردنی پژمین و نه‌توانین له پژمین و ئازاری توندی سه‌ر له نزیك گوێچكه و چاوه‌كان و گیرانی لایه‌ك له لوت و كرانه‌وه‌ی لایه‌كی دیكه‌ی به سه‌ره له نیشانه‌كانی هه‌وكردنی جیوبه‌كانه و هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵیدا سه‌رگێژخواردن هه‌یه.