پیاوێك دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی پارچه كرد و فڕێیداوه‌ته ناو زبڵدان
ڕاچڵه‌كین-
پیاوانی ئاسایشی میسر پارچه‌كانی جه‌سته‌ی ئافره‌تێكی كوژراویان له ته‌نه‌كه‌یه‌كی زبڵدا دۆزیوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
به بیانوی ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه و دواتر بۆ ڕزگاربوون له ته‌رمه‌كه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه پارچه‌ی بكات و فڕێی بداته ناو زبڵدان و هه‌ر پارچه‌یه‌كی له‌شی فڕێداوه‌ته ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵی جیاواز.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌واوی كامێراكانی چاودێری ته‌ماشا كراونه‌ته‌وه و پارچه‌كانی جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌كه به بێ سه‌ری دۆزراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری مۆربوونه‌وه هه‌بووه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێت و سزا ده‌درێت.