ڤیدیۆ: به‌هۆی ئافره‌تێكی مه‌سته‌وه گه‌شتێك بۆ یه‌ك كاتژمێر دواخرا
ڕاچڵه‌كین-
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی ئافره‌تێكیان زۆر خێرا بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی مه‌كسیكیدایه و گاڵته به سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه ده‌كات و ده‌مامكه‌كه‌ی لاده‌بات و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا پێشێل ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌م ئافره‌ته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به Lady CovidCancún ناوبانگی ده‌ركردوه و باس له‌وه ده‌كرێت مه‌ست بووه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی وابڕیار بووه له شاری كۆنكان ی مه‌كسیكیه‌وه ده‌ست پێ بكات بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دواخراوه و ئافره‌ته‌كه له فڕۆكه‌كه دابه‌زێنراوه‌ته خواره‌وه و ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه به‌م فڕۆكه‌یه گه‌شت بكات.