راچڵەكین -
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، بڕیاردرا سبەینێ لە سێ پارێزگای باشووری عیراق بكرێتە پشووی فەرمی.
دیوانی پارێزگاكانی بەسڕە، میسان و زیقاڕ، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەكانی گەرما و گەیشتنی بۆ ئاستێكی ناسروشتی، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە 27-7-2025، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حكومییەكانی ئەو پارێزگایانە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما لەو سێ پارێزگایەی باشووری عیراق، 50 پلەی سیلیزی تێپەڕاند و لە پارێزگای میسان پلەكانی گەرما گەیشتە 52 پلەی سیلیزی.