به پێنج ڕێنمایی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بێ كێشه ده‌بیت
ڕاچڵه‌كین-
له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا زۆر گرنگه هه‌ردولا له‌یه‌ك تێ بگه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به ئارامی بژیت ئه‌وه باشتر وایه سود له‌م چوار هه‌نگاوه وه‌ربگریت.
1- ئاگاداربه پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێت ڕێزی بگره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌بوونی ڕێزدا خۆشه‌ویستی هیچ به‌ها و نرخێكی نامێنێت.
2-بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانتان پته‌و و بێ كێشه بێت هاوكاری بكه و یارمه‌تی بده له‌و بابه‌تانه‌ی پێویسته به یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
3-ڕێز له خێزان و خۆشه‌ویستانی بگره بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نیگی په‌یوه‌ندی نێوانتان بپارێزی.
4-ئازادی تاكه كه‌سی له هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌گره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پشتی تۆوه كارێك نه‌كات كه ئازاری تۆ بدات.
5-كارێك بكه متمانه بنچینه‌ی ژیانتان بێت چونكه ژیانكردن به بێمتمانه‌یه‌وه دۆزه‌خه.