ڤیدیۆ: ده‌ریاچه‌یه‌ك ڕه‌نگه‌كه‌ی مۆر بووه
ڕاچڵه‌كین-
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی شاری " لیمبیۆ" له پاراگوای خۆپیشاندانیان كرد له‌به‌رامبه‌ر پیس بوونی ده‌ریاچه‌ی " سیرۆ لاگۆن" و گۆڕانی ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ مۆرباو.
ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یه‌كی پسپۆڕ له ناوچه‌كه ئاشكرای كردوه به‌هۆی بوونی كانزای قورسی جۆری "كرۆم" له ئاوه‌كه‌دا كه بۆ خۆشكردنی پێسته‌ی ئاژه‌ڵ به‌كارده‌هێندرێت ڕه‌نگی ده‌ریاچه‌كه گۆڕاوه.
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه ئاشكرای كردوه كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆشكردنی پێسته‌ی ئاژه‌ڵ له نزیك ده‌ریاچه‌كه هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆته سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی ئاوه‌كه.