لە ڕێگەی‌ (سی‌ ڤی‌)یەوە پێنج پۆستی بەتاڵ پڕدەكرێنەوە

کوردستان

27/08/2020     ژمارەی بینراو 715

راچڵەكین

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی، پڕكردنەوەی‌ پێنج پۆست لە سلێمانی و رانیە دەخاتە كێبركێوەو داوا لە كارمەندانی‌ سنوری‌ كاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەكات، ئەوانەی‌ ئارەزوومەندن بەشداری‌ بكەن لە پڕكردنەوەی‌ پۆستە بەتاڵەكان.

راگەیاندراوەكە داواشی لەو كارمەندانە كردووە كە ئارەزوومەندن بە وەرگرتنی‌ پۆستەكان‌، لەماوەی‌ (١٥) ڕۆژ لە ڕۆژی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ئاگادارییەكە، زانیارییە كەسی‌ و تواناییەكانیان بە (سی‌ ڤی‌) ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی‌ كارگێڕی بكەن لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی بە مەبەستی‌ بەشداریكردن لە كێبڕكێی‌ پڕكردنەوەیاندا، پۆستە بەتاڵەكانیش ئەمانەی‌ خوارەوەن:

یەك/ پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ (ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ پەككەوتە) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌).

مەرج و تایبەتمەندییەكان:

أ ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەكالۆریۆس بێت لە پسپۆڕی‌ (كۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، كاری‌ كۆمەڵایەتی‌).

ب ـ ساڵانی‌ خزمەتی‌ كەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ.

ج ـ شارەزایی‌ لە بەڕێوەبردن هەبێت.

دوو/ پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ (دایەنگەی‌ ڕانیە) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

مەرج و تایبەتمەندییەكان:

أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەكالۆریۆس.

ب ـ شارەزای‌ پەروەردەی‌ منداڵ بێت.

سێ/ بەرپرسی‌ بنكەی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (بنكەی‌ چاودێری‌ كەمئەندامان)ی‌ ڕانیە لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

مەرج و تایبەتمەندییەكان:

أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ (بەكالۆریۆس) یان (دیبلۆم) بێت.

ب ـ باشترە پسپۆڕییەكەی‌ لە بواری‌ (كۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، پەروەردەی‌ تایبەت، كاری‌ كۆمەڵایەتی‌)بێت.

ج ـ بۆ بەكالۆریۆس ساڵانی‌ خزمەتی‌ كەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ و بۆ دیبلۆم كەمتر نەبێت لە (١٠)ساڵ.

د ـ باشترە شارەزایی‌ كۆمپوتەرو بەڕێوەبردنی‌ هەبێت.

چوار/ بەرپرسی‌ هۆبەی‌ (چاودێری‌ خێزان) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌).

مەرج و تایبەتمەندییەكان:

أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ (بەكالۆریۆس) یان (دیبلۆم) بێت.

ب ـ باشترە پسپۆڕییەكەی‌ لە بواری‌ (كۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، پەروەردەی‌ تایبەت، كاری‌ كۆمەڵایەتی‌)بێت.

ج ـ بۆ بەكالۆریۆس ساڵانی‌ خزمەتی‌ كەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ و بۆ دیبلۆم كەمتر نەبێت لە (١٠)ساڵ.

د ـ باشترە شارەزای‌ كۆمپوتەرو بەڕێوەبردنی‌ هەبێت.

پێنج/ بەرپرسی‌ هۆبەی‌ (كارگێڕی‌ و خۆیەتی‌) لە (بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر) لە ڕانیە.

مەرج و تایبەتمەندییەكان:

‌أ. هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ (بەكالۆریۆس) یان (دیبلۆم) بێت.

‌ب. باشترە پسپۆڕییەكەی‌ لە (كارگێڕی‌)بێت.

‌ج. شارەزایی‌ لە بەڕێوەبردن هەبێت.

‌د. بۆ بەكالۆریۆس ساڵانی‌ خزمەتی‌ كەمتر نەبێت لە (٧) ساڵ و بۆ دیبلۆم كەمتر نەبێت لە (١٠)ساڵ.

‌ه. باشترە شارەزایی‌ لە كۆمپیوتەر هەبێت.

‌و. توانای لە زمانی‌ كوردی‌ زۆر باش بێت و شارەزایی‌ لە زمانی‌ عەرەبی‌ هەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن