راچڵەكین-
دادگای فیدراڵی عیراق كۆتا بڕیاری خۆی لەبارەی بڕی مووچەی خانەنشینی بەڕێوەبەرەگشتییەكان دەركرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025 دادگای فیدراڵی لەسەر بنەمای سكاڵایەكی تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق كەتایبەتە بە خەرجكردنی 80%ی مووچەی خانەنشینی بەڕێوەبەرە گشتییەكان، دانیشتنێكی ئەنجامدا.
لەو دانیشتنەدا دادگای فیدراڵی رایگەیاند، بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (35)ی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 نادەستورییە.
ئەم بڕگەی یاسای خانەنشینیی كە دادگای فیدراڵی بە نادەستوریی ئەژماریكردووە، دەڵێ:" بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە سەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەت شایستەی موچەیەكی خانەنشینین؛ كە زیاتر نەبێت لە 80%ی تێكڕای كۆتا موچەو ئەو دەرماڵانەی كە بەگوێرەی حوكمەكانی ئەم یاسایە وەریانگرتووە."