سێرێنا ویلیامز بۆ خولی دووەمی تێنسی ئەمریكا سەركەوت

وەرزش

02/09/2020     ژمارەی بینراو 352

راچڵەكین-

لە دووەم رۆژی "Grand Slam"ی ئەمریكا بۆ تێنسی سەر زەوی، سێرێنا ویلیامز سەركەوت بەسەر كریستی ئان-ی ركابەریدا.

یارییەكە ماوەی یەك كاتكۆ و ٢١ خولەكی خایاند و بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ویلیامز كۆتایی هات و ناوبراو بۆ خولی دووەم سەركەوت.

سێرێنا ویلیامز-ی تەمەن ٣٨ ساڵ كە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی "Grand Slam" دەدات لە خولی دووەمدا، رووبەڕووی مارگاریتا گاسپاریان-ی رووسی دەبێتەوە.

لە لایەكی دیكەشەوە لە پاڵەوانێتی تێنسی پیاواندا، دانیال مێدڤێدێڤ كە لە ریزبەندی سێیەمی یاریزانانی تێنسدایە رووبەڕووی فێدریكۆ دێلبۆنیس بووەوە كە لە ریزبەندی ٧٩ دایە.

رووبەڕووبوونەوەكە یەك كاتكۆ و ٤٦ خولەكی خایاند و بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی دانیال میدڤیدێڤ كۆتایی هات.

بڕیاریشە لە خولی دووەمدا، دانیال مێدڤیدێڤ رووبەڕووی كریستۆفەر ئۆكۆنێڵ-ی ئوسترالی ببێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن