ئەی سی میلان.. یاریزانێكی ریال مەدریدی بردە نێو ریزەكانی

وەرزش

06/09/2020     ژمارەی بینراو 420

راچڵەكین-

یانەی ئەی سی میلان-ی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی ئیبراهیم دیاز-ی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ ماوەی ساڵێك و بەشێوەیەكی كاتی بردە ریزەكانی.

دیاز، ساڵی 1999 لە مەلەگای ئیسپانیا لەدایكبووە، سەرەتا لەیانەكانی شارەكەی كاروانی وەرزشی دەستیپێكرد، دواتر لە 2015 پەیوەندی بەریزەكانی یانەی مانچستەر سیستی كردوتا 2016 لەریزەكانی ئەو یانەیە بەردەو مبوو، لەو ماوەیەشدا 15 یاری ئەنجامداو دوو گۆڵی تۆماركرد.

لەساڵی 2019 دا ئیبراهیم دیاز، پەیوەندیكرد بەریزەكانی یانەی ریال مەدرید و لەو ماوەیەدا لە 21 یاریدا بەشداری كردووەو دووگۆڵی تۆماركردووە.

بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەكەی، دیاز، بۆ ماوەی ساڵێك و تا رۆژی 30ی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن