باڵانبۆ محەمەد لەسەر دەنگۆی هەڕەشەی "كوشتن" لە كازم فاروق روونكردنەوە دەدات

کوردستان

10/09/2020     ژمارەی بینراو 4131

راچڵەكین-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە لەگەڵ دوو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی، نامەی هەڕەشەی كوشتنیان دابێت بە كازم فاروق، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ.

باڵانبۆ محەمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەروونكردنەوەیەكدا بەناوی (بایاسا سەروەربێت) ئاماژەی بەوەكردووە:" لە میدیا و هەندێك لە پەیچەكان لێدوانێكی  د كازم. فاروق سەرۆكی فراكسوێنی نەوەی نوێ بڵاو كراوەتە كە بەندە لە فراكسوێنی یەكێتی و دوو پەڕلەمانتار لە فراكسوێنی پارتی نامەی حیزبەكانمان پێداوە و هەڕەشەی كوشتنمان لێكردوە."

باڵانبۆ دەڵێت:" سەر لەبەری ئەو لێدوانەی د كازم. فاروق بوختانە بۆ چاواشەكردنی خەڵك و كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە."

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوا دەكات لەو بابەتەدا یاسا سەروەربێت و بەرێكاری یاسایی یەكلابكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن