ساڵی 2050 مرۆڤایه‌تی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
داتاكان له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌لماندویانه تا ساڵی 2050 ملیارێك مرۆڤ كۆچ ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی زیادبوونی خێرای ژماره‌ی دانیشتوان و ده‌ستنه‌كه‌وتنی ئاو و خۆراك به بڕی پێویست و به‌ركه‌وتنی كاره‌ساتی سروشتی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی په‌یمانگای ئابوری و ئاشتی كه پشت به داتاكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌به‌ستێت و ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ژماره‌ی دانیشتوان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌تا ساڵی 2050 ده‌بێته 10 ملیار و دانیشتوانی ئه‌فه‌ریقا و ئاسیای ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و ناچارن كۆچ بكه‌ن.
به‌هۆی كۆچكردنه‌وه وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان هه‌ڵاوسانێكی گه‌وره‌ی كۆچبه‌ریان له‌سه‌ر ده‌بێت و نه‌بونی و برسێتی و خراپی دۆخی سیاسی و وشكه ساڵی و لافاو و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه ناچار ده‌كات كۆچ بكه‌ن.