چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ زۆری نه‌مابوو له‌سه‌ر په‌رده‌ی‌ كچێنی بكوژرێت

کەلتوور

10/09/2020     ژمارەی بینراو 1317

چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ زۆری نه‌مابوو له‌سه‌ر په‌رده‌ی‌ كچێنی بكوژرێت


ڕاچڵه‌كین-


بوكێک تازە هاوسه‌رگیری کردبوو چەند ڕۆژێک بوو بەهۆی نەبینینی( نیشان )مێردەکەی دەیباتە پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوون ئەو پزیشکە پییان دەڵی تۆزیکی ماوە پەردە کچێنییەکەی، دەچنەوە ماڵەوە پیاوەکە دڵی دەکەوتە شک بڕیار دەدات بەتەنیا بچێتەوە لای پزیشکەکە و قسەی لەگەل بکات،  پزیشکەکە دەڵێ بەڵی پەردەی کچێنی نەماوە و بۆماوەی زیاتر لە ساڵیکە، ئەو کات پیاوەکە دەگەرێتەوە ماڵەوە ژنەکەی ئەزیەت دەدات و موبایل و شتی لێده‌سه‌نێته‌وه‌ و لە ژوورێک بەندی دەکات و پاش چەند ڕۆژێک لە ئازاردان ژنەکەی دەداتەوە دەست ماڵی باوکی و پێیان دەڵی کچتان باش نییە.

.ماڵی باوکی کچەکە رۆشنبیرن بەهۆی خویندنەوەی ئەوبابەتانەی کە بڵاویدەکەینەوە لەسەر هۆشیاری و زانیاری لەسەر پەردەی کچێنی کچەکەیان دەهێنن بۆ پزیشکی دادوەری وە لەکاتی پشکنین بینیمان هەر کچە و پەردەی کچێنی هیچ کێشەی نییە، بەڵام پیاوەکە لێی جیا بۆوە .پەیامێک بۆ ئەم جۆرە پیاوانە لەسەر چ بنەمایەک بڕیار دەدەی ئەو ئافرەتە پاکیزە نییە ئەی کەواتە ڕۆلی ئێمەی پزیشک چییە ئایا ئەو زانستەت لە کوێ هێنا؟

لەم گێڕانەوەیە کەسایەتییەکانم دەستکاری کرد هەرچەندە ئه‌گەر بڵیم لەم ستۆریە زۆر ڕوودەدات لەوانەیە لە هەفتەیەک ١٠_١٥ حالەتی وا ببینین ئەوە جگە لەوەی کە هەندێک حالەت ناگاتە پزیشکی دادوەری هەر ئەوکات ئافرەتەکە دەکوژن بێگوناح لەسەر شتێکی ناڕەوا، وەکو پزیشکێک دڵم زۆر خۆش بوو کە ئەو ئافرەتە لە کوشتن رزگاری بوو بەهوی بابەتەکانمان کە هۆشیاری دەداتە کۆمەڵگا.

لەبەر نەبوونی زانیاری لەسەر پەردەی کچێنی خێزانیکی تازە دروست بوو تێکچوو ولەوانەبوو ئەو ئافرەتە بکوژرایه‌ ئەگەر نەیانزانیبا پزیشکی دادوەری چییەو پەردەی کچێنی چییە، ئێستاش لە پێش چاومە کە ڕاپۆرتمان داوە بە خێزانەکەو پێمان وتن کچەکەتان هیچ کێشەی نییە ئەو کات چۆن باوکەکە دەستی کرد بە گریان.

تکایە دەست مەبەن بۆ کوشتنی ئافرەت ئەو ڕیگەیە چارەسەر نییە بەهیچ شێوەیەک، کە هەندێ خەڵک دەڵێن باس کردنی ئەو بابەتانە لەناو کۆمەڵگای کوردی نابێت هەر ئەو کەسانەن ئەو کێشانە دروست دەکەن چونکە زانیاریان نییە، بەپێچەوانەوە دەبێ هۆشیاری بدرێتە کۆمەڵگا کە لەسەر بنەمای زانستی سنوردار، جاران لە کوردستان ئەم پسپۆرییەی پزیشکی دادوەری و پەردەی کچێنی زۆر کەم بوو بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا وەک هەموو شوێنیک ئەم پسپۆرییە هەیە کەواتە دەبێت لەسەر دەستی پزیشکی پسپۆر زانستەکە بگەیندرێتە خەڵک و بەرچاو ڕوونیان هەبێت.

ن: دکتۆرە دیلمان ئازاد- پسپۆری پزیشکی دادوەری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن