وێنه‌یه‌كی 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری كازم هه‌ڵای ناوه‌ته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
برازایه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی" كازم ساهیر" به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی كازمه‌وه وێنه‌یه‌كی 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خۆی و كازم ساهیری بڵاوكرده‌وه.
به‌در سامرائی وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و مێژووی بڵاوكردۆته‌وه كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 15 ی ئۆكتۆبه‌ری 1975 و له‌سه‌ر وێنه‌كه پیرۆزبای یادی له‌دایكبوونی له‌م هونه‌رمه‌نده كردوه و نوسیویه‌تی" هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی و به ته‌ندروستی باش"
هاوكات هه‌ژماره فه‌رمیه‌كانی كازم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆیان به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی قه‌یسه‌ر بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هه‌واداره‌كانی گۆرانی بۆ ده‌ڵێن و ده‌ڵێن" ساڵێكی خۆش كازم" له كاتێكدا شه‌رم له‌سه‌ر ڕوخساری كازم ده‌رده‌كه‌وێت.