به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو ده‌ستگیر ده‌كرێن
ڕاچڵه‌كین-
پۆلیسی میسر له‌ڕێی داوایه‌كی یاساییه‌وه بانگهێشتی یوتیوبه‌ر" ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و زه‌ینه‌ب"ی هاوسه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی وته‌كانیان بێت سه‌باره‌ت به‌و داوا یاساییه‌ی له‌سه‌ریان تۆماركراوه به تۆمه‌تی خستنه مه‌ترسی ژیانی منداڵه‌كه‌یان.
پۆلیس وته‌كانی پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار وه‌رگرتوه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره تۆمار كردوه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ژیانی منداڵه‌كه‌یان له مه‌ترسیدایه.
ئه‌م پسپۆڕه باسی له‌وه كردوه ئه‌حمه‌د و زه‌ینه‌بی هاوسه‌ری منداڵه‌كه‌یان به‌كار ده‌هێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه و تۆماركردنی ڤیدیۆیی نه‌شیاو به‌مه‌ش ژیانی ئه‌و منداڵه كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و پێویسته ڕزگار بكرێت.