عێراق.. 80 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

15/09/2020     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 80 كەسی دیكە بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە چوار هەزارو 220 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكەش تۆماركراوە.
 
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، چوار هەزارو 224 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو 80 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەریشدا چوار هەزارو 214 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 298 هەزار و 722 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ هەشت هەزارو 166 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 233 هەزار و 346 كەس، كە دەكاتە رێژەی 78.1%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن