عێراق.. دوو تیرۆریستی داعش دەستگیركران

عێراق

15/09/2020     ژمارەی بینراو 235

تیرۆریستەكان بەشداربوون لە كوشتنی 50 هاووڵاتی

راچڵەكین - AA

دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی لەسنووری پارێزگای ئەنبار راگەیاند، كە تێوەگلاون لەو كوشتارگەیەی لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دژ بە هۆزی ئەلبونەمر ئەنجامدرابوون.

دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دەستگیركردنی ئەو دوو تیرۆریستە، لەسەر بڕیاری دادگاو بە پشتبەستن بووە بە زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی.

ئاشكراشیكردووە، تیرۆریستەكان داوی دەستگیركردنیان، دانیان بەوەدا ناوە كە سەرپەرشتی ئەو تاوانەیان كردووە كە ساڵی 2014 دژ بە هۆزی ئەلبونەمر ئەنجامدرا و تیایدا نزیكەی ٥٠ هاووڵاتیی كوژران.

چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا دەیان پیاویان لە هۆزی ئەلبونەمر لە پارێزگای ئەنبار گولـلەباران كرد، ئەمەش وەك تۆڵەسەندنەوەیەك بوو لەبەرامبەر بەرگرییكردنی پیاوانی ئەو هۆزە لە شارەكەیان لە كاتی هێرشی داعش بۆسەر ئەو ناوچەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن