حکومەت بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 4208

راچڵەکین-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران کۆببێتەوە و چۆنێتی میکانیزم و کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دیارییبکات. 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و پرسەكانی تایبەت بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجەی فیدراڵی عێراق، تاوتوێ دەكرێن.

بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەت بەنیازە مووچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینی لەسەدا ٢١ دابەشبکات هاوشێوەی مووچەی مانگی شوبات و ئاداری فەرمانبەران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن