شەپۆلێكی خۆڵبارین باشووری عێراقی گرتەوە

عێراق

16/09/2020     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین -

لە باشووری عێراق شەپۆلێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی گرتەوەو لە سەنتەری شاری بەسڕەش مەودای بینین بۆ نزمترین ئاست كەمبوویەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 16-9-2020 شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین شاری بەسڕەو چەندین ناوچەی دیكەی لەباشووری وڵات گرتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەنتەری شاری بەسڕە، خۆڵبارینەكە هێندە بەهێز بووە، بەجۆرێك كاریگەریی لەسەر مەودای بینین كردووەو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

ساڵانە دیاردەی خۆڵبارین لە باشووری عێراق روودەدات، كە سەرچاوەكەی ناوچە بیابانەكانی عەرەبستانی سعودییەیەو ناوچەیەكی فراوان لە عێراقیش دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن