به‌وێنه.. ئه‌نغام بۆ جاری پێنجه‌م هاوسه‌رگیری كردوه؟
ڕاچڵه‌كین-
هاوسه‌رگیری پێنجهه‌می خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" ئه‌نغام" له‌گه‌ڵ موزیسیان" هانی فرحات" بۆته باسی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌نغام له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ڕه‌تی كردۆته‌وه ئه‌م بابه‌ته ڕاست بێت و داواشی كردوه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی ئه‌و باشتر وایه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ په‌یوه‌ندی به مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه بكه‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌نغام پێشتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاری ده‌نگ" مجدی عارف" كردوه و خاوه‌نی كوڕێكه به‌ناوی "عمر" و دواتر جیابونه‌ته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌رێكی كوه‌یتی كردوه به‌ناوی" فهد محمد شلبی" ساڵی 2004 و خاوه‌نی كوڕێكه له‌و به‌ناوی عه‌بدولره‌حمان و دواتر جیابۆته‌وه و ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د عز هاوسه‌رگیری كردوه و به‌هۆی هه‌بوونی گرفتی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ش جیابۆته‌وه و ساڵی 2019 له‌گه‌ڵ دابه‌شكه‌ری موزیكی میسری" ئه‌حمه‌د ئیبراهیم" هاوسه‌رگیری كرد كه چه‌ند ساڵێك له‌خۆی منداڵتر بوو له 8 ی 3 ی 2020 جیابونه‌وه‌ی خۆیان به فه‌رمی ڕاگه‌یاند.