بۆچی لە هاوینیشدا تووشی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبین؟

تەندروستی

17/09/2020     ژمارەی بینراو 441

بۆچی لە هاوینیشدا تووشی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبین؟


ڕاچڵه‌كین-

جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پلەی گەرمی ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵ زیانی تەندروستی هەیە.پلەی گەرمی لە دەرەوە بۆ 45 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، دەبێت خەڵک هاوسەنگی دروست بکات لە نێوان پلەی گەرمی ماڵ و دەرەوەی ماڵ ،چونکە کاتێک جیاوازییەکە زیاد لە 20 پلە بێت، ئاسان دووچاری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەبین و رێڕەوەکانی هەناسە جەنجاڵ دەبێت و بۆ ڤایرۆسەکان لەبار دەبێت.

بۆ خۆپارستن لە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزای هاوین، دەبێت راستەوخۆ لە شوێنی سارد نەچیتە شوێنێکی گەرم یاخود بە پێچەوانەوە، هەروەها، ئەگەر دووچاری نەخۆشییەکەش هاتین، باشترە زوو زوو دەستما بشۆین و بڕێکی زۆر ئاو بخۆینەوە.

س: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن