هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی پێست لە زوو چرچ بوون

تەندروستی

24/09/2020     ژمارەی بینراو 762

هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی پێست لە زوو چرچ بوون


ڕاچڵه‌كین-

لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن پێست گۆرانکاری بەسەردا دێت، بەرەو چرچ بوون و تێکچوون دەچێت ئەگەر زوو خزمەتی نەکەیت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی خانمان زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ بن، چونکە دەیانەوێت بە هەر ڕێگایەک بێت هەوڵبدەن ڕێگا لە چرچی دەموچاویان بگرن، دكتۆره‌ له‌رین پزیشکی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ڕێنمایی بۆ پاراستنی پێست له‌ چرچ بوون ڕونده‌كاته‌وه‌.

بۆ ئەوەی لەم کێشەیە ڕزگار بێت پێویستە ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت بەتایبەتی زەیت، باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست لە چرچی و تێکچوون بپارێزیت.

زەیتی زەیتون باشترین جۆری زەیتە و دەتوانیت پێستی دەموچاوتی پێ چەور بکەیت و مەساجی پێبکەیت بەشێوەیەکی دروست بۆ ئەوەی پێستی دەموچاوت توند بێتەوە لە شلبوونەوە و چرچی پارێزراو بێت، ڕۆژانە 5 خولەک بەکارهێنانی ئەم ماسکە و مەساج پێکردنی هەست بە کاریگەریەکی خێرا دەکەیت و بەتەواوی گۆڕانکاریەکان لە ڕووخسارتدا هەست پێدەکەیت.

ئەنەناسی وشککراو یەکێکی ترە لە پێکهاتە بەسوودەکان، دەتوانیت بیدەیت لە دەموچاوت بۆ ماوەی 10-15 خولەک و دواتر دەموچاوت بە ئاو بشۆیت، کاریگەریەکی باشی هەیە دژی چەوری.

سپێنەی هێلکە باشترین و بەسوودترین جۆری ماسکە دژی چرچبوون و پەڵە و زیپکە و ڕەشبوونی پێست، چونکە زۆرترین ڤیتامینی تێدایە و دەتوانیت ئاوی لیمۆی لەگەڵ بەکاربهێنیت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن