هونه‌رمه‌ندێكی ناودار كۆچی دوایكرد
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" مونه‌تسه‌ر بالله" ئه‌مڕۆ شه‌ممه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه له میسر دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 10 ساڵه توشی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن بووه و ساڵی 2008 جه‌ڵته‌ی مێشك لێیداوه و به‌هۆیه‌وه 2 ساڵ له كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه و دوای ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو كاری هونه‌ری به‌ڵام زۆری نه‌خایاندوه به یه‌كجاره‌كی له‌كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه و له دوای نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌رده‌وام لۆمه‌ی هاوڕێكانی كردوه كه بێ وه‌فابوون و لێیان نه‌پرسیوه‌ته‌وه.
مونته‌سه‌ر بالله له ساڵی 1977 بڕوانامه‌ی ماجستێری له هونه‌ری شانۆدا به‌ده‌ست هێناوه و له سه‌ره‌تای 70 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند عه‌زیزه كساب هاوسه‌رگیری كردوه و له‌كاتی خۆیدا بۆ په‌روه‌رده كردنی سێ كچه‌كه‌یان له كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه و مونه‌ته‌سه‌ر له ژماره‌یه‌كی زۆر له كاری سینه‌مای و درامای هونه‌ری میسری به‌شداری كردوه.