لهم كاتانهدا سهرگێژخواردن مهترسیداره
ڕاچڵهكین-
سهرگێژخواردن ھەستکردنێکە بە نزیک بورانەوە و لە دەستدانی ھاوسەنگی کە وا دەکات لە کەسەکە نەتوانێت ئیدی ڕۆژانە بە ئاسایی ئیشی خۆی بکات، دكتۆر عوسمان پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لهم بابهتهدا هۆكارهكانی سهرگێژخواردن باس دهكات و ڕونیدهكاتهوه كهی ئهم حاڵهته مهترسیداره.
کەسانی سەروو ٦٠ ساڵی نزیکەی ٪٣٠ توشی ئەم حاڵەتە دەبن حاڵەتەکانیش زۆر جار زۆر کورت و کەمە کە وا چەند چرکەیەک دەخایەنێت بە زۆریش نامێنێت بە بێ بە کار هێنانی چارەسەر.
کەسی توشبوو ھەست بە یەکێک یان زیاتر لەمانە دەکات:
1- چەند چرکەیەک یان چەند ساتێک ئاگات لە خۆت نامێنێت
2- لەدەست دانی ھاوسەنگی
3- ھەستکردن بەوەی کە دەور و بەری دهسوڕێتەوە
4- ھەستکردن بەوەی کە سەری شەپۆل دەدات بە تایبەت لە کاتی ڕۆیشتن یان قسە کردن
ھۆکاری زۆری ھەیە کە ھەندێکیان ھۆکاری ئاساین وەک {ماندوو بوون،دڵە ڕاوکێ...} ھەندێکی تریان ھۆکاری مەترسیدارن وەک {سەکتەی دڵ و مێشک...}
-پێویستە سەردانی پزیشک بکەی {حاڵەتی سارد} ئەگەر
1-زۆر دووبارە بویەوە لە ھەفتەیەکدا چەند جارێک
2- ئەگەر ھیچ ھۆکارێکی دیاری ئاسای نەبوو
3- ئەگەر کاتەکەی درێژخایەن بوو
پێویستە سەردانی نزیکترین بنکە یان فریا کەوتن بکەی {حاڵەتی کتوپڕ} ئەگەر
1- سەر ئێشەی توندی لەگەڵ بێت و بە خێرای دەستی پێ کردبێ
2- ئازاری سنگ و دڵە کوتێ
3- ھەناسە توندی
4- سڕ بوون و لاواز بونی بەشێک لە جەستە
5- تێکچوونی بینین و بیستن و قسە کردن
6- ڕشانەوەی زۆر بە تایبەت لەگەڵ سەر ئێشە
7-لە ھۆش خۆ چوون و گەشکە
بۆ حاڵەتە ساردەکان {بێ مەترسیەکان}
ئەم چەند شتە بکرێت یارمەتی دەرە بۆ زوو چاک بونەوە:
1- جوڵەی ھێواش:بە تایبەت لە کاتی ھەستانە سەر پێ
2- خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی ڕۆژانە
3- نەخواردنی قاوە، مەشروب و جگەرە نەکێشان
4- ئەگەر نەخۆشی درێژ خایەنی ھەیە وەک شەکرە و بەرزە پەستانی خوێن پێویستە جێگیر بێت.