کلسی ددان چییە و كه‌ی‌ پێویست ده‌كات لاببرێت؟

تەندروستی

28/09/2020     ژمارەی بینراو 1289

کلسی ددان چییە و كه‌ی‌ پێویست ده‌كات لاببرێت؟


ڕاچڵه‌كین-

كلسی ددان ماددەیەکی نیشتووی ڕەقە لە سەر ڕووی ددانەکان کە ڕەنگی زەردێکی قاوەیی باو یان ڕەشە و لە نێوان ددانەکان یان ددان و پووک ئەنیشێت و بە توندی بە ددانەکانەوە نوساوە کە تەنها پزیشکی ددان دەتوانێت لایببات.خێرایی دروستبوونی کلسی ددان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە واتە هەندێک بە خێرایی کلسی ددانی بۆ دروست دەبێت، دكتۆر محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی پووک له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ هۆكاره‌كانی دروستبوونی ددان و چۆنیه‌تی دروستبوونی و كاتی پێویست بۆ لابردنی ده‌كات.

چۆن كلس دروست دەبێت؟
ئەگەر پاشماوەی خۆراک بە شێوەیەکی ڕێک و پێک لانەبرێت و ددانەکان نەشۆردرێن ئەوا لەگەڵ ماددە کانزاییەکانی لیک یەکدەگرێت و دەبنە ماددەی کریستاڵی و لە سەر ددانەکان ئەنیشن و کلسی ددان دروست ئەبێت.

بۆچی پێویست دەکات لاببردرێت؟
کلسی ددان پاش دروستبوونی ڕوویەکی زبری هەیە و بەکتریا و پاشماوەی خۆراک زۆر لە خۆ ئەگرێت و بەمەش پاکڕاگرتنی دەم و ددان گران دەکات، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی هەوکردنی پووک و شانەکانی دەوری ددان، کلۆربوونی ددان و ناخۆشی بۆنی دەم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن