نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

29/09/2020     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین-

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42 دۆلار 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس 40 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار.

شارەزایانی ئابوریش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیان بۆ گرێبەستەكانی فرۆشیاران گەڕاندەوە كە پێویست بوو خاوەنەكەی پێش 21-4 بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت كە پێشتر كڕیویەتی لەكاتێكدا سەرجەم كۆگاكانی نەوت پڕبوون، ئەوەش وایكرد بازرگانان هەولێ ئەوەبدەن بەپەلە ئەو نەوتەی كڕیویانە بیفرۆشنەوە، لەبەرئەوەی بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمباركردنەوە، بەهای ئەو نەوتەی كڕیبوویان زۆر دەكەوت لەسەریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن