حكوومەتی عێراق بۆ كۆچی دوایی میری كوێت ماتەمینی راگەیاند

عێراق

30/09/2020     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین-

حكوومەتی عێراق بۆ كۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح- میری كوێت، ئەمڕۆ چوارشەممەی بە رۆژی ماتەمینی گشتیی لەسەرتاسەری عێراق راگەیاند.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ كۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح عێراق هاوخەمە لەگەڵ حكوومەت و گەلی كوێتی برادا.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە بۆ كۆچی دوایی میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح بڕیاردرا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوول لە سەرتاسەری عێراقدا رۆژ ماتەمینی گشتیی بێت.

حكوومەتی عێراق لە راگەیەندراوەكەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو كە راگەیاندنی ماتەمینی، وەفایەكە بۆ كۆچكردوو لە بەرامبەر هەڵوێستەكانی بەرامبەر بە عێراق و پرسەكانی دادپەروەریی و هەوڵەكانی بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن