هۆشداری بەهاووڵاتیان دەدرێت ئاوی نیشتمانی بۆ خواردنەوە بەكارنەهێنن

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 1528

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەو شوێنانە دەكات كە رەنگی ئاوەكەیان گۆڕاوە بۆ خواردنەوە بە كاری نەهێن تا رەنگەكەی ئاسایی دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:" لەدوای چاكردنی بۆری ئاوی دوكان سلێمانی و دابەشكردنی ئاو لەو هێڵەوە ڕەنگی ئاوی چەند شوێنێك گۆڕاوە كە هۆكارەكەی بۆ ئەو خۆڵ و قوڕاوەی لە بۆریەكەدا بوو دەگەڕێتەوە."

بەڕێوەبەراتی ئاوی سلێمانی داوا لەو شوێنانە دەكات كە ڕەنگی ئاویان گۆڕاوە بەكارینەهێنن بۆ خواردنەوە تا ڕەنگی ئاو ئاسایی دەبێتەوە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن