عێراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

عێراق

01/10/2020     ژمارەی بینراو 261

راچڵەكین -

لە عێراق 50 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، زیاتر لە چوار هەزارو 490 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، چوار هەزارو 493 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا سێ هەزارو 685 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 367 هەزار و 474 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ نۆ هەزارو 231 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانیش گەیشتە 295 هەزار و 882 كەس، كە دەكاتە رێژەی 80.5%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن