ڤیدیۆ: گه‌نجێك سوكایه‌تی به پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه‌وه ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
به‌شێك له چالاكوانه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له میسر ڤیدیۆیی گه‌نجێكیان بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به شه‌قامێكدا ڕاده‌كێشێت و ڤیدیۆیكه توڕه‌بوونی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجێك له ته‌نیشت پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن دانیشتوه و داوا له‌هاوڕێكه‌ی ده‌كات ڤیدیۆیان تۆمار بكات و له‌پڕێكدا هه‌ڵده‌ستێت پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه ده‌خاته سه‌ر زه‌وی و قاچه‌كانی ڕاده‌كێشێت و پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ش لێی ده‌پاڕێته‌وه وازی لێبهێنێت به‌ڵام گه‌نجه‌كه به‌رده‌وامه له سوكایه‌تی پێكردنی و ده‌ڵێت" فێری ڕه‌وشت ده‌بیت یان بتكوژم" و دانه‌یه‌ك به سنگی پیاوه‌كه‌دا ده‌دات.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بینیوه داوای ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌م گه‌نجه ده‌ستگیر بكرێت چونكه ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه كردوه.