راچڵەكین-
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان و ئه‌نجامدانی یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه دێته سلێمانی.
كامه‌ران عه‌لی یاریده‌ده‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز ڕایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه 10-10-2020 تیپی تۆپی پێی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه دێته شاری سلێمانی و رۆژی دووشه‌ممه سه‌عات 3:00ـی پاشنیوه‌رۆ له یاریگای سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه) دۆستانه به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز ده‌وه‌ستێته‌وه.
كه‌مپه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق و پاڵه‌وانێتییه كیشوه‌رییه‌كان.
س- پیوكەی میدیا