شه‌جه‌ریان كۆچی دوایكرد
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره و مامۆستای هونه‌ری ئێرانی" محمد ره‌زا شه‌جه‌ریان" ئه‌مڕۆ 8 ی 10 دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئێران كۆچی دوایكرد.
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی هه‌واڵی مردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ری ئێرانی پشت ڕاست كرده‌وه و همایۆن شه‌جه‌ریان كوڕی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئاشكرای كرد كه مه‌رگی باوكی ڕاسته و گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای مه‌عشوقه‌كه‌ی خۆی.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ری ئێران له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی یه ساڵی 2010 وه‌ك یه‌كێك له باشترین 50 ده‌نگه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر هه‌واڵی چۆنیه‌تی به‌خاكسپاردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا ده‌كرێت.