به‌وێنه.. شه‌جه‌ریان له‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌ركه‌ی ببینه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره و مامۆستای هونه‌ری ئێرانی" محمد ره‌زا شه‌جه‌ریان" ئه‌مڕۆ 8 ی 10 دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی "جه‌م" له ئێران كۆچی دوایكرد.
شه‌جه‌ریان ساڵی 1962 له‌گه‌ڵ فەرخوندە گوڵئەفشان هاوسه‌رگیری كردوه و بونه‌ته خاوه‌نی چوار منداڵ به‌ناوه‌كانی " ڕه‌هیله وئه‌فسانه و موژگان و همایۆن" و ساڵی 1993 له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه و ساڵی 1995 شه‌جه‌ریان له‌گه‌ڵ کەتایوون خانساری هاوسه‌رگیری كردوه.
گوڵئه‌فشان و شه‌جه‌ریان له‌كاتی خۆیدا به‌یه‌كه‌وه مامۆستای خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تای بوون له شاری " قوتشان" و گوڵئه‌فشان دوو ساڵ گه‌وره‌تر بووه له شه‌جه‌ریان، ئه‌م خانمه له‌دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شه‌جه‌ریان ده‌ستیكردوه به‌كاری هونه‌ری وه‌ك هونه‌ری دروستكردنی گوڵ.
منداڵه‌كانی شه‌جه‌ریان پێكهاتوون له" ڕه‌هیله له‌دایكبووی 23 ی ئۆكتۆبه‌ری 1963ه و ئه‌فسانه له‌دایكبووی 18 ی مایۆ ی 1964 ه موژان له‌دایكبووی17 ی مایۆی 1979 یه و هۆمایۆن له 21 مایۆ له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه.
شه‌جه‌ریان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌می له ئاهه‌نگێك یه‌كتریان ناسیوه و له‌وێ په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا دروست بووه و كۆتای په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان هاوسه‌رگیری بووه، كه‌تایۆن ده‌رچووی به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی زانكۆی سۆربۆن ه له پاریس و له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر شه‌جه‌ریان هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی كوڕێكن به‌ناوی ڕه‌یان.
كه‌تایۆن له خێزانێكی هونه‌ر په‌روه‌ری ئێرانی هاتۆته دونیاوه و خاوه‌نی تاقه خوشكێكه به‌ناوی گیتا و ئه‌ویش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هومایۆن ی كوڕی شه‌جه‌ریان كردوه.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ری ئێران له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی یه ساڵی 2010 وه‌ك یه‌كێك له باشترین 50 ده‌نگه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه و خاوه‌نی ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و تایبه‌تی ئێرانی بووه و هه‌واداره‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ مه‌رگی به‌داخن.