دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكات

کوردستان

11/10/2020     ژمارەی بینراو 4201

راچڵەكین-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەراچڵەكین-ی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەستپێدەكات.

سەرچاوەكەی دارایی كە داوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، بە (راچڵەكین)ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە بەغدا ئەو 320 ملیار دینارەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووەو كە پێشتر بۆ دابینكردنی بەشێك لەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ هەولێر لەسەری رێكەوتبوو.

سەرچاوەكە بۆ (راچڵەكین) زیاتر دواو ووتی، لەدوو رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی فەمانبەرانی  هەرێم دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن