حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 4 و مووچە نەدراوەكانی فەرمانبەران بڕیارێكی نوێ دەدات

کوردستان

12/10/2020     ژمارەی بینراو 1595

راچڵەكین-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت:" حكومەتی هەرێم بۆ خۆ دەرباز كردن لەو شكستەی كە ناتوانێت موچە بدات، دەیەوێت بە نوسراوێك موچەی ٥ مانگی موچە خۆران بخوات و نەیدات. هیچ لە ئەستۆگرتن و قەرز و پاشكەوتێكیش، بەرامبەر موچە خۆران نەخاته گەردنی خۆی. "

سەرۆكی ئازاد گەڵاڵی، لەهەژماری خۆی نوسیوویەتی:" ئەم حكومەتە دوای ئەوەی بە دوومانگ جاریك و به لێبرینەوە،  بە پاڕانەوە لە حكومەتی عێراق موچە دەدات، ئەم جاره ئەوەش نادات و بەرپرسیارێتییش ناگرێته ئەستۆ. بەڵام ئایا حوكمڕانیی دروست وایه؟"

سەركۆ گەڵاڵی دەڵێت:" لەم بەڵگەی كە دەستی من كەوتوە وەزارەتی دارایی لەسەر ڕاسپارەی كۆبونەوە ڕۆژی چوار شەمە ٧-١٠-٢٠٢٠ ی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پابەندبوون بە خشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ."

دەشڵێت:" نابێت لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەكان و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بێدەنگ بن لەم زوڵم و ستەمەو، داواكارین لە سەرۆكایەتی پەرلەمان، كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامبدات بۆ ڕاگرتنی ئەم بریارە نایاساییەی حكومەت."

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لەگەنجینەكان كردووە، مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران بگۆڕن و بیكەن بەمووچەی مانگی 9.

ئەوەش هاتووە"بریاردرا بە پابەندبوون بەخشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدرال بۆ ئەم مەبەستە لیستی موچەی مانگی ٩ ی ٢٠٢٠ بە تەمویل كردنی ٨٢٪ ئامادەبكەن و پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشووبیت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن