وەزیری دارایی عیراق وادەی رەوانەكردنی 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات

کوردستان

13/10/2020     ژمارەی بینراو 2852

راچڵەكین-

 نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندوون ئەمڕۆ سێشەممە ئەو 320 ملیار دینارە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكەن كە بەغداو هەولێر بۆ دابینكردنی بەشێك لەمووچەی فەرمانبەران لەسەری رێككەوتوون. 

هۆشیار عەبدوڵا، لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كۆبووەتەوە بەمەبەستی خستنە ڕووی پرۆژەیەكی تایبەت بە چاكسازی دارایی كە بە ناوی  (پەڕەی سپی) ئامادەكراوە.

دەشڵێت:"ئەگەر ئیرادەی چاكسازی لە لای حكومەتی هەرێم هەبێت (كە بێگومان نیە) دەتوان بە باشی سود لە ناوەرۆكی ئەو پرۆژە ئامادەكراوە وەربگرن كە ناوی ( پەرەی سپیە) بەو پێیەی كێشەكان لە بەغدا و هەولێر لەیەكدەچن، ئەگەر عێراق لەبەردەم كۆمەڵێك گریمانەی مەترسیداری ئابوریدا بێت و پێویستی بە چاكسازی خێرا بێت، هەرێمی كوردستان لەناو مەترسیەكاندا دەژی و پێویست بو دەمێك پێش ئێستا دەستپێبكاو زۆر درەنگ بوە."

هۆشیار عەبدوڵا لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا دەڵێت:" كۆبونەوەكە تایبەت نەبوو بەپرسی مووچە بەڵام لەگەڵ مامۆستا ئەحمەدی حاجی رەشید بەنوسراو خستمانە بەردەمی كە كەی ۳۲٠ ملیاری ئەم مانگەی هەرێم دەنێرن؟! لە وەڵامدا ووتی:ئەمڕۆ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن