میگن هۆكاری به‌كارنه‌هێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
میگن ماركل دۆقه‌ی ساسكس ی به‌ریتانیا دوێنێ سێ شه‌ممه ئاشكرای كرد كه هیچ هه‌ژمارێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نییه و مه‌به‌ست لێی "پاراستنی خۆیه‌تی له قسه و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان"
له‌ماوه‌ی پێشووی ئه‌مساڵ میگن و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ریان بڵاوده‌كرایه‌وه به‌ریتانیایان جێهێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ریان هه‌بووه.
میگن له وته‌یه‌كیدا بۆ " به‌هێزترین ئافره‌ته‌كانی نه‌وه‌ی داهاتووه" تایبه‌ت به گۆڤاری "فۆڕتشۆن" وتویه‌تی" بۆ پاراستنی خودی خۆم ماوه‌یه‌كی درێژه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارناهێنم و هیچ هه‌ژمارێكم نییه چه‌ند ساڵێكه هه‌ژماره‌كانم داخستوه"
له ئێستادا میگن و هاری له باشوری كالیفۆرنیا ده‌ژین دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست به‌رداری نازناوه شاهانه‌ییه‌كه‌یان بوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ پێكبهێنن.