زانیاری تهواو لهسهر دەرزی ڕیمدیسیڤیر
ڕاچڵهكین-
ڕیمدیسیڤیر دەرمانێکی تازەی دژی کۆڕۆنایە کە لەم دواییە لە وڵاتانی ئەمەریکا و هیندستان و ژاپۆن و ئیمارات بەکاردێت بۆ چارهسهری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەم دەرمانە زیاتر بۆ ئەو کەسانە دادەنرێ کە تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بون و سوود لە دەرمانە سەرەتاییەکانی کۆرۆنا نابێنن، دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی لهم بابهتهدا شێواز و زیانهكانی بهكارهێنانی ئهم دهرمانه باس دهكات.
ئەم دەرمانە بۆ هەموو نەخۆشێک سوودی نیە بەڵکو تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر و لە نەخۆشخانە بەکاربێت.
هەندێكجار کاریگەری لاوەکی دروست دەکات وەکو هەستیاری و شۆک و لەکارخستنی جگەر و سست کردنی گورچیلە و هێڵنج و ڕشانەوە و ئێستا ئەم دەرمانە لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە کۆرۆنا بەکاردێت.
تکایە لە کاتی تووشبونت بە کۆڕۆنا زوو سەردانی پزیشک و نەخۆشخانەتایبەتەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو لە کاتی گونجاو