به‌وێنه.. خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوڵمه و هێشتا بچوكه به‌لایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ناستازیا خانمه مۆدێلێكی ئۆكرانی ته‌مه‌ن 30 ساڵه و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كوڵمه‌كانی گه‌وره كردوه و هێشتا پێی وایه كوڵمه‌كانی بچوكه و پێویسته زیاتر گه‌وره‌یان بكات.
ئه‌م خانمه زیاتر له 2000 دۆلاری بۆ فیله‌ری كوڵمه‌كانی خه‌رج كردوه و ئاشكرای كردوه پلانی ئه‌وه‌ی نییه له گه‌وره‌كردنی كوڵمه‌كانی بوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌كارهێنانی فیله‌ر بۆ جوانكاری.
جگه له كوڵمه‌كانی جوانكاری بۆ لێو چه‌ناگه‌ی كردوه و هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام خاوه‌نی 220 هه‌زار فۆڵۆوه‌ره و ئه‌ناستازیا ده‌ڵێت" زۆر كه‌س نامه‌م بۆ ده‌نێرێت و پێم ده‌ڵێت شێوه‌ت ناشرینه به‌ڵام كاتێك ته‌ماشای خۆم ده‌كه‌م پێكه‌نینم به نامه‌كانی ئه‌وان دێت و شێوه‌ی خۆمم زۆر به‌دڵه"