حەشدی شەعبی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

عێراق

17/10/2020     ژمارەی بینراو 725

راچڵەكین-

حەشدی شەعبی داوا دەكات هەمووان پارێزگاری لەشكۆی دەوڵەت و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بكەن.

حەشدی شەعبی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەهەست و سۆزی عیراقییەكان و پەرۆشی ئەو كەسانە دەگەین كە قوربانییەكانی حەشدی شەعبیان لەبەرچاوەو پێزانینیان هەیە، بەهەمان شێوە پشتیوانی  لە ئازادی رادەربڕین و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكەین وەك ئەوەی لەدەستووردا ئاماژەی پێكراوە."

حەشدی شەعبی لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا بەهەموو شێوەیەك بەكارهێنانی توندو تیژی لە خۆپیشاندان و وێرانكاری رەتكردوەتەوە. لەهەمان كاتدا داوای پاراستنی شكۆی دەوڵەت و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن