هەشت چەكداری داعش لە نەینەوا دەستگیركران

عێراق

18/10/2020     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان هەشت چەكداری داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە.

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی، هەشت چەكداریان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لەناو داعش دەستگیركردووە كە داواكراوبوون و لە بەناو دیوانی جوندی ویلایەتی دیجلە چەكداربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە سەربە داعشن و راشیانگەیاندووە كە لە ماوەكانی رابردوودا، چەندین كردەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن