جیاوازی و لێكچوونه‌كانی نێوان توشبوون به كۆرۆنا و په‌تای وه‌رزی
ڕاچڵه‌كین-
له وه‌رزی پایزه‌وه زۆر كه‌س توشی په‌تای وه‌رزی ده‌بن و ئه‌مساڵیش توشبوون به په‌تای كۆرۆنا بۆته یه‌كێك له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا،دكتۆر سواره پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند جیاوازی و لێكچونێك له‌نێوان توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌تای وه‌رزی باس ده‌كات.
1-بۆی ھەیە ھەمان نیشانەیان ھەبێ، وەكو (كۆكە،تا،تەنگەنەفەسی ،لەرز،بێھێزی ،لووت تەڕی،سەرئێشە)بەلام كۆڕۆنا گرفتی زیاتر دروست دەكات و نیشانەی زیاتی ھەیە كەلەدەستدانی تام و بۆنە.
2-دوای بەركەوتن بەنەخۆش،ڕۆژێك یان زیاتری پێویستە تا دەركەوتنی نیشانە ،ھەڵامەت لەماوەی ڕۆژێك تا چوار ڕۆژە بەڵام كۆرۆنا بەگشتی پێنج ڕۆژ دوای بەركەوتن بۆشی ھەیە دوو رۆژ یان چواردە ڕۆژ دوای بەركەوتن بێت.
3-گواستنەوەی ڤایرۆسەكە،كەسی تووشبوو بۆی ھەیە ڤایرۆسەكە ڕۆژێك پێش دەركەوتنی نیشانەكە بیگوازێتەوە،ھەڵامەت دوای دەركەوتنی نیشانە سێ چوار ڕۆژی یەكەم ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوە بەڵام كۆرۆنا دوو رۆژ پێش دەركەوتنی نیشانە تا بەلایەنی كەمەوە دە ڕۆژ دوای دەركەوتنی نیشانە ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.
4- ھەردووكیان لەرێگەی نزیكبوونەوە لەكەسی تووشبوو لەڕێگەی دڵۆپەی ھەناسە دەگوێزرێنەوە بەڵام كۆڕۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە.
5- چاكبوونەوە،ھەڵامەت لە چەند ڕۆژێك چاكدەبێتەوە زۆر بەكەمی دووھەفتەی پێویستە بەڵام كۆرۆنا كاتی زیاتری ده‌وێت.