سلێمانی.. ئاسایش دەستبەسەر بڕێكی زۆر جگەر-ی بەستووی قەدەغەكراودا دەگرێت

کوردستان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 235

راچڵەكین – 

ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر 42 تۆن جگەری بەستووی قەدەغەكراوی توركیدا گرت، كە لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بە قاچاخ  هێنرابوون بۆ هەرێم بەمەبەستی ناردنی بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، كە ئەمڕۆ 18-10-2020 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانیان توانیان لە دەروروبەری شاری سلێمانی، دەستبەسەر بڕی  42 تۆن جگەری بەستووی توركیدا بگرن، كە هاوردەكردنی قەدەغەكراوە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، جگەرە بەستووەكە لەناو دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بەشێوەی قاچاخ و نایاسایی  هێنرابوون بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ناردنی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانیش، رووبەڕووی یاسا كرایەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن