زاناكان خاڵی لاوازی كۆرۆنایان دۆزیه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
زاناكان له په‌یمانگای زانسته پزیشكیه‌كان له زانكۆی جۆرجیا ئاشكرایان كردوه كه ڤایرۆسه‌كانی" میرس " و " كۆرۆنا" و " سارس" هه‌مان خاڵی لاوازیان هه‌یه ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هیوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ ئه‌م ڤایرۆسه ئاسان بێت.
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن گرفتی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر ئه‌نزیمی ڤایرۆسه‌كان ده‌كات به‌ڵام ئه‌مجاره پێویسته ده‌رمانێك به‌رهه‌م بهێنن كار له‌و پرۆتینانه بكات كه به‌رپرسی زیادبوونی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "Science" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه تا ئێستا زاناكان 300 جۆری پرۆتینیان دیاریكردوه كه ڤایرۆسه‌كان له‌سه‌ر خانه توشبووه‌كان دروستی ده‌كات، له‌كاتێكدا تێكڕای ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كار له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن ته‌نها 20 دانه‌ن و یه‌كێك له‌وانه پرۆتینی "Tom70" ه كه به‌شداری جوڵه‌ی وردیله‌ی پرۆتینه‌كانی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات به‌ره‌و شله‌ی خانه‌كان و دواتر به‌ره‌و مایتۆكۆندریا ده‌ڕوات و به‌مه‌ش هاوكاری زیادبوون و چالاكبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وكاته‌ی بۆهێڵی "Orf9b" له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا كارلێك ده‌كات ئه‌وه ده‌كرێت وه‌ك ڕاوچیه‌ك به‌كاربهێندرێت بۆ گه‌یاندنی ده‌رمانی ڤایرۆسه‌كه و له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه.