ژن و مێرد
ڕاچڵهكین-
ڕەفتارێک هەیە لای هەندێک خەریکە دەبێتە خوو، خوویەک کە تەواو پێچەوانەی ڕهفتاری هاوسەرییە، ئەویش گەرمکردنی مەجلیسە بە باسی بابهته تایبهتهكانی ژیانی ژن و مێردایەتی.
ئاساییبوونەوەی ئەم حاڵەتە لای ئەوجۆرە کەسانە، هەرگیز ئەوە ناگەیەنێ کە ئەوە ڕەفتارێکی ئاسایی و دروستە. هیچ پەیوەندییەکیشی نییە بەسەر بوێری و کراوەیی یان پتەویی پەیوەندیی ئەو ژن و مێردە. خۆ ئەگەر پەیوەندی بە شتێکەوە هەبێ ئەوا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو کەسە بێ ئاگایە لەوەی ئەو ڕەفتارەی پێچەوانەی ئەخلاقیات و ئێتیکی هاوسەرییە.
کردنەوەی دەرگا بەسەر بابهته تایبهتهكانی نێوان ژن و مێرد، کردنەوەی دەرگایە بۆ داڕوخانی گرنگترین شورای ئەخلاقیاتی هاوسەریی کە ئەویش مەحرەمییەت و تایبەتمەندی پارێزییە.
تۆ ئەگەر ناتوانی ڕەوتی قسەکان بگۆڕیت، وە بۆت ناگونجێ ئەو شوێنە جێبهێڵی، تکایە بەشداریش مەبە لە گەرمکردنی ئەو باس و خواستە ناتەندروستانەدا.
یەکێک لە هۆکارەکانی ساردوسڕیی نێوان ژن و مێرد کە زۆرکەس بێ ئاگایە لێی، گرنگی نەدانە بە ئەخلاقیاتی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندییەکانی خێزان و باشتر وایه هاوسهرهكان کە دێتە سەر ژیانی هاوسەریی، هیچ بچووکێک بە بچووک نهزانن.
ئا: ئەحمەد خالیدی
ماستەر لە پەروەردەی خێزانی