مەلا مەزھەر داوایەكی بەپەلە لەئافرەتانی "قەیرەو بێوەژن دەكات"

کوردستان

21/10/2020     ژمارەی بینراو 3044

راچڵەكین-

دوای ئەوەی بانكی رەشید بڕیاریدا بڕی 10 ملیۆن دینار وەك پێشینە بدات بەهەر فەرمانبەرێك كە بەنیاز بێت ژنی دووەم بهێنێتەوە، مامۆستایەكی ئایینی لەهەرێمی كوردستان داوا لە "ژنانی قەیرەو بێوەژن و ئەو پیاوانە دەكات كە دەیانەوێت پرۆسەی هاوسەرگیری دووبارە بكەنەوە" بەرگری لەبانكی رەشیدو كارمەندانی بانكەكە بكەن.

مامۆستا مەزهەر خۆراسانی، ئاماژەی بەوەكردووە:" بەپەلە داوادەكەم ئافرەتانی قەیرەو بێوەژن و ئەوپیاوانەی دەیانەوێت پرۆسەی زەواج دووبارەبكەنەوە بەرگری و پارێزگاری لە بانكی ڕەشید وكارمەندانی بانكی ڕەشی بكەن چونكم گیانیان وژیانیان لە مەترسی دایە زۆرنزیكە دەعباو ودەینەسورپەلاماریان بدەن."

دەشڵێت:" بەتایبەت لەئێستادا ژیانی خاتو جەمیلە عوبێدی زۆرلەمەترسیدایە تكایە پاسەوانی لێبكەن نەكەوێتە بەرهێرشی دڕندانەی دەینەسورەكان پێوستە كارمەندانی ئەو بانكەو ئەو خاتونەش ئەم ویردەیان فێربكرێت خویان بپارێزن خۆابیان پارێزێ بسم الله الذي لايضرمع اسمه شيء في الارض ولافي السماء وهوالسميع العليم...."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن