ریاڵ مەدرید بەرامبەر شاختار دۆنتسك شكستی هێنا

وەرزش

22/10/2020     ژمارەی بینراو 304

راچڵەكین-

 لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپادا یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٢-٣ بەرامبەر یانەی شاختار دۆنتسك شكستی هێنا.

شەوی رابردوو، لە هەفتەی یەكەمی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید-ی ئیسپانی میوانداری یانەی شاختار دۆنتسك-ی ئۆكرانی كرد.

یانەی ریاڵ مەدرید بەبێ ١٠ یاریزانی یاری كرد كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لە خولەكی ٢٩ی یارییەكەدا، تێتێ گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شاختار دۆنتسك تۆمار كرد و لە خولەكی ٣٣دا رافائێل ڤاران گۆڵی دووەم و لە خولەكی ٤٢دا مێنۆر سۆلەمەن گۆڵی سێیەمی بۆ هەمان یانە تۆمار كرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی ٣-٠ كۆتایی هات.

لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا جاری یەكەمە یانەی ریاڵ مەدرید لە نیوەی یەكەمی یاریدا سێ گۆڵی لێبكرێت.

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا یاریزان لوكا مۆدریچ و ڤینیسیوس جونیەر دوو گۆڵیان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار كرد و یارییەكە بە ئەنجامی ٢-٣ لە بەرژەوەندی یانەی شاختار دۆنتسك كۆتایی هات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن