جیاوازی نێوان ئه‌نفلەوەنزا و هەڵامەت
ڕاچڵه‌كین-
تا ئیستە زۆر کەس جیاوازی نێوان ئه‌نفلەوەنزاو هەڵامەت ( پەسیو) ناکەن وادەزانن هەردووکی یەک نەخۆشییە،بەڵام ئەوانە دوو نەخۆشی جیاوازن، دكتۆر شه‌پۆل پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناو له‌م بابه‌ته‌دا جیاوازی نێوانیان ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- هەڵامەت "پەسیو": نەخۆشییەکی سووکە کە دەبێتە هۆی ئاو بەربوون لە لووت و کۆکەو قوڕگ ئێشە کە ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. بەڵام تووشبوون بە تا دەگمەنە، لەو ماوەیە کەسی نەخۆش دەتوانێت کاری ئاسایی خۆی بکات. بە هۆی زیاتر لە ۲۰۰ جۆر ڤایرۆسەوە درووست دەبێت وەکو ڕاینۆڤایرەس، ئەدینۆڤایرەس، ئنتیرۆڤایرەس، .....هتد
2- ئه‌نفلەوەنزا: نەخۆشیەکی قورسە کە دەبێتە هۆی تایەکی قورس، لاوازی جەستە، ئاو بەربوون لە لووت،کۆکە. کەسی نەخۆش دەکەوێ و ناتوانێ کارەکانی ڕۆژانەی بکات. بە هۆی ڤایرۆسێکی تایبەتەوە دروست دەبێت بە ناوی ئه‌نفلەوەنزا کە سێ جۆری سەرەکیی هەیە؛ A, B, C. ئەم نەخۆشییەیە کە ترسناکە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە نەک هەڵامەت.