ئاوی مێشک و دڕکەپەتک

تەندروستی

23/10/2020     ژمارەی بینراو 1366

ئاوی مێشک و دڕکەپەتک


ڕاچڵه‌كین-

مێشك ئه‌ندامێكی ئاڵۆز و پڕ نهێنی جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌، زۆرینه‌ی‌ ئه‌رك و كرداره‌كانی له‌ش له‌لایه‌ن مێشكه‌وه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت زانیاری له‌ باره‌ی‌ ئاوی مێشك و دڕكه‌ په‌تك ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

 لەناوڕاستی مێشکماندا و بەچواردەوریدا هەروەها بەچواردەوری دڕکەپەتکدا ئەم ئاوە هەیە کە بەدوو جۆر میکانیزم مێشک و دڕکەپەتک دەپارێزێت ئەویش یەکەم وەک کوشنێک وایە کەلەسەری دەجوڵێن و لەکاتی بەرکەوتنا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زەبری بەردەکەوێت، دووەم لەکاتی بونی مەترسی هەوکردن خڕۆکە سپیەکان تیا زیاد دەکەن بۆ بەرگریکردن.

لەهەموو کاتێکدا سەدو پەنجا سی سی لەم ئاوە بەچواردەوری مێشک و دڕکەپەتکدا هەیە وە ڕۆژانە سێ جار دروست دەکرێت و هەڵدەمژرێتەوە دروستکردنەکەشی لەلایەن خانەیەکی تایبەتی ناوپۆشی ڕێڕەوی ئاوی مێشکمان دروست دەکرێت. ئەم ئاوە پڕۆتین و شەکر و هەندێک خانەی تێدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن