پزیشكێك هۆكارێكی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و زمان ده‌خاته ڕوو
ڕاچڵهكین-
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ره‌می ڕوخسار و شه‌ویلگه "ئیگۆر مالینۆفسكی" باس له‌وه ده‌كات به‌كارهێنانی نادروستی تاقمی ددانی جوڵاو ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و زمان زۆر ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ڕوسیه له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی" گۆفۆریت ماسكافا" ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری هه‌یه لێكخشاندنی به‌رده‌وامی توێی ده‌ره‌وه‌ی پوك و ناو ده‌م كاتێك به‌ر تاقمی ددان ده‌كه‌وێت ببێته هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و دوای چاره‌سه‌ر نه‌كردن و پشتگوێ خستنی ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه"
سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی زمان دكتۆر مالینۆفسكی ده‌ڵێت" ددانی شكاو كاتێك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و به‌رده‌وام به‌ر زمان بكه‌وێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی زمان له‌داهاتودا"
ئه‌م پزیشكه به ئه‌ركی پزیشكانی ددانی ده‌زانێت كه له‌كاتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانیان تێبینی حاڵه‌تی برینی ناو ده‌م و زمان بكه‌ن چونكه شێرپه‌نجه‌ی ناو ده‌م ته‌نها له‌سه‌ر ئێسكی شه‌ویلگه دروست نابێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ری هه‌یه له سه‌ر چینی ده‌ره‌وه‌ی زمان و ناو ده‌م و پوك ده‌ربكه‌وێت.